د.فوئاد مەعسوم لەیادی جینۆسایدی ئێزدییەكان: دەبێت كاربكرێت بۆئازداكردنی ئێزدییەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان
2018-08-02 14:23     991 جار بینراوە      کۆمێنت
یادی 4 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكان
ئەمڕۆ 21-8-2018، لەبەغدای پایتەخت یادی 4 ساڵەی جینۆسایدی ئێزداییەكان بەڕێوەچوو، تێیدا سه‌رۆك كۆماری عیراق وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌له‌كه‌مان لەشهڕێكی قاره‌مانانه‌دا به‌سه‌ر تیرۆردا بەده‌ستی هێنا ته‌واو نابێت، ئەگەر رێكەبدرێت جارێكی گروپه تیرۆرستییه‌كان بگەڕێنەوە.
د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق: ئه‌و ئامانجه له‌ڕێی پابه‌ندبوون به به‌هاكانی هاووڵاتی بوون و دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی و په‌رۆشیی هاوبه‌ش و پته‌وكردنی به‌هاكانی دیموكراسی و پابه‌ندبوونی جێگیر به بنه‌ماكانی ده‌ستوورو پێویستی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌و یه‌كسانی و مافه‌كان به‌دی دێت، وتیشی: به‌و پێیه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بنه‌مایه‌كی پته‌ون بۆ به‌دیهێنانی خواستی گه‌له‌كه‌مان لەدهوڵهتێكی هاوچه‌رخی سه‌قامگیرو گهشهستهندووی پێشكه‌وتودا كه بۆ هەمووان بێت به‌بێ جیاوازی.
تەئكیدیكردەوە، له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی كاری نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی جدی بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م دیل و گیراوه‌كان لەهاووڵاتیانی ئێزدی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئاواره‌كان و په‌له‌كردن لەئاوهدانكردنهوهی ناوچه‌كانیان و قهرهبووكردنهوهیا،ن یاخود قهرهوبوكردنهوهی خانه‌واده‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانه ماددی و مه‌عنه‌ویه گه‌ورانه‌ی له‌و كاره‌ساته‌دا به‌ریان كه‌وتووه.
بابەتی زیاتر