ئەلیسا لەدنیای هونەر دوور دەكەوێتەوە
2019-08-20 14:41     903 جار بینراوە      کۆمێنت
خانمە هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردووە، چیتر كاری هونەری ناكات و ئەم ئەلبومەی لەئێستادا كاری تیادا دەكات دەبێتە كۆتا كاری ئەو هونەرمەندە.
ئەلیسا لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "بەخۆشەویستی و بە تاسەوە كار لە ئەلبومە نوێكەمدا دەكەم و دوای ئەوەی واز لە كاری هونەری دەهێنم لەگەڵ ئەوەی بە دڵێكی پڕەوە ئەم بڕیارەم داوە".
هەرلەتویتەكەیدا ئەلیسا دەڵێت: چیتر ناتوانم لەم بوارەدا كاربكەم و كاری هونەری بۆتە كاری مافیاكان و لە ئێستادا چیتر من ناتوانم بەرهەمهێن بم.
ئەم بڕیارەی ئەلیسا كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەكی زۆر لەهونەرمەندانی عەرەب ناڕەزایی خۆیان بەبڕیارەكە دەربڕی و داوایان لەئەلیسا كردووە پەشیمان بێتەوە.
لەوانە هەیفا وەهبی لەتویتەر نووسیویەتی، نە ئێمە و نە جەماوەرەكەت و نە كەسوكارەكەشت بەو بڕیارە رازی نابین.
داواشی لەئەلیسا كردووە بەردەوام بێت لە گۆرانیوتن و شانۆكان بڕازێنێتەوە.
بابەتی زیاتر