سۆز كەناڵێكی تایبەت بەپەنابەران
2019-07-02 16:09     794 جار بینراوە      کۆمێنت
كەناڵی سۆز كەناڵێكی گشتی كوردییەو تایبەتە بەئاشناكردن و پێدانی زانیاری بەو پەنابەرانەی كەتازە دێنە ئەوروپا.
سەنگەر نیزام، بەڕێوبەری كەناڵەكە لەلێدوانێكیدا بە Puknow ی راگەیاند، كەناڵی سۆز یەكەم كەناڵی كوردییە لەوڵاتی فینلەندا لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستی بەپەخش كردووەو مەبەست لەدامەزراندنیشی ئاشناكردنی ئەوپەنابەرانەیە كە دێنە ئەوروپا و بەكلتوری وڵاتەكان ئاشنادەكرێن، هەروەها زانیاریان پێدەدرێت و فێری زمان دەكرێن.
بەڕێوبەری كەناڵەكە باسی لەوەشكرد، كە رۆژانە 13 سەعات بەهاوكاری چەند گەنجێك پەخشی دەبێت و لەسەر سیستەمی iptv كاردەكات و لەسایتی كاروان تیڤی پەخشی هەیەو جگە لەوڵاتی فینلەندا لەهیچ وڵاتێكی دیكە نوسینگەی نییە.
لەوەڵامی ئەوەی كە ئایا كەناڵەكە تایبەتە بەپەنابەرانی كورد؟ سەنگەر وتی: نەخێر كەناڵەكە پەنابەرانی كورد و فارس و عەرەب و ئەفغانی و سۆماڵی دەگرێتەوەو بەزمانی ئەوانیش پەخشمان دەبێت.
http://karwan.tv/soz-tv.html?fbclid=IwAR3-c_TxbAGrSvELTofeSw2jhuxXpJ1WkuzqOmLac3B6ga74ni2ZbunwohA
ئامادەكردنی: شێنێ عەبدوڵڵا
بابەتی زیاتر