سلێمانی.. 22هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستپێكرد
2019-04-18 10:44     684 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ 22هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە بەشداری نوسەران و روناكبیرانی كوردو بیانی لەشاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (18-4-2019)، بنكەی روناكبیری گەلاوێژ 22ھەمین فێستیڤاڵ بە ناونیشانی "رەخنەی ئازاد دەستەبەری كرانەوەیە" لە ھۆڵی تەوار لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ئەدیب و نووسەرانی ناوخۆیی و ناوچەكە دەستیپێكرد و بۆ ماوەی سێ رۆژی بەردەوام دەبێت.
لەدەستپێكی فێستیڤاڵەكەدا وتاری سەرۆكی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ لە لایەن د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد پێشكەش كرا، دواتر وتاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وتاری مەلا بەختیار سەرپەرشتی گشتیی فێستیڤاڵ پێشكەشكرا.
لەفێستیڤاڵی ئەمساڵی گەلاوێژدا 18 دەقی شیعری و چیرۆك لەگەڵ 11 لێكۆڵینەوەی ئەدەبی و مێژوویی لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕەوە بۆ فێستیڤاڵەكە ھەڵبژێردراون تا پێشكەش بكرێن.

بابەتی زیاتر