کۆنسێرتێک بۆ هاوکاری لوڕستان سازدەکرێت
2019-04-10 23:38     701 جار بینراوە      کۆمێنت
گروپی موزیکی لوڕ کۆنسێرتێک بەبەشداری چەند هونەرمەندێك لەشاری سلێمانی سازدەکات،و داهاتی کۆنسێرتەکەش بۆ هاوکاری زیانلێکەوتوانی لوڕستان دەبێت.
رۆژی شەممە 13-4-2019، سەعات 5ی ئێوارە لە تەلاری هونەر لەسلێمانی، گروپی موزیکی لوڕ بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی کۆنسێرتێک سازدەکات، بە بەشداری هونەرمەندانی گۆرانیبێژ ( محەمەد رەئوف کەرکوکی، شیلان عوسمان، لوقمان سەلیم، سەعدون کاکەیی، عەتا چاوشین، عوسمان میروەیس، کەنار تەها، رێناس وریا، شوان قەرەداغی، نیان عەبدوڵا ) بەڕێوەدەچێت.
داهاتی ئەم کۆنسێرتە ش بۆ هاوکاری زیانلێکەوتوانی لوڕِستان دەبێت.
ئا: شێنێ عەبدوڵڵا
بابەتی زیاتر