هەولێر.. پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب كرایەوە
2019-04-03 11:18     459 جار بینراوە      کۆمێنت
چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەشاری هەولێر كرایەوە.
سەعات 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (3-4-2019)، چواردەهەمین پێشانگای نێودەڵەتی كتێب لەشاری هەولێر كرایەوە. لەو پێشانگایەدا 300 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە لەهەرێمی كوردستان و 21 وڵاتی جیاوازەوە بەرهەمەكانیان نمایشدەكەن.
پێشانگاكە رۆژانە لەسەعات 10ی بەیانی تاكو 7ی ئێوارە، ماوەی 11 رۆژ بەردەوامدەبێت.
بابەتی زیاتر