بزووتنەوەی گۆڕان: ئەم رووداوو پێشهاتانە زەنگێکی مەترسیدارن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان

  2023-09-18 23:37      247 جار بینراوە        کۆمێنت

لێدوانێک لە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
 
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی فرۆکەخانەی مەدەنی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کەنەکە لە هەولێر دەکات و دەڵێت: ئەم ڕوداو و پێشهاتانە، زەنگێکی مەترسیدارن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
 
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ بەداخەوە، ئەمڕۆ لە یەککاتدا و لە دوو ڕووداوی هاوشێوەدا، فرۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کەنەکە لە هەولێر، لە ڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج.
 
وتیشی: سەرباری سەرکۆنەکردنی ئەو کردە دەستدرێژیکارانە بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکان و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
 
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتی کردەوە کە ئەم ڕوداو و پێشهاتانە، زەنگێکی مەترسیدارن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوە ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادییە، لێکۆڵینەوەی ڕژد بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هێرشەکان و سنوردانان بۆ ئەم جۆرە دەستدرێژییە بکەن، بێئەوەی تەنیا وەک ڕوداوێکی ئاسایی و دوبارەوەبو وەربگیرێت و تێپەڕێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو