سەرکەوت زەکی: ئەم کۆنگرەیە کۆنگرەیەک دەبێت بۆ نوێگەری لەکارداو کۆ دەنگی لە بڕیارداندا
2023-09-17 19:04     458 جار بینراوە      کۆمێنت
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ركه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن له‌هۆڵی شه‌هید ئاشتی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب و كادرانی مه‌كته‌بی ڕيكخستن كۆبوه‌وه‌و له وته‌یه‌كدا به‌كورتی باسی له‌بارودۆخی ئێستای كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی مسۆگه‌ركردنی مووچه‌ی ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێمه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته‌كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی-یه كه یه‌كێتی خه‌می سه‌ره‌كی باشكردنی ژیان وگوزورانی خه‌ڵكه، چونكه به‌خوێنی ڕۆڵه‌كانی كهسوكاروخانهوادهی ئه‌وان ئه‌م ئازادیه فهراههمكراوه.
وتیشی: پێویسته هه‌موو پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایهنهسیاسیهكاندا یه‌ك ههڵوێستبین بۆ یه‌كخستنی ماڵی كورد له‌به‌غدا تا له‌وێ داكۆكیكاری سهرسهختبین بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانمان دواتر له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت له‌سات و كاتی خۆیدا ئه‌شمانه‌وێت كۆنگره، كۆنگره‌ی نوێگه‌ری له‌كاردا و كۆده‌نگی له‌بڕیارداندا بێت بۆیه هه‌موو پشتیوانی سه‌رخستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌م ده‌كه‌ین تایهكێتی بههێزوبههێزتربكهین.
بابەتی زیاتر