مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
2023-09-16 13:16     289 جار بینراوە      کۆمێنت
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلول، بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، مەكتەبی سیاسیی كۆببێتەوە .ئامانجی كۆبونەوەكە دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و كوردستان و عێراق تاوتوێ دەكرێت ، هاوكات سەردانە سەركەوتووەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ، بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بەغدادیش دەخرێتە بەرباس.
تەوەرێكی تری كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەمڕۆی یەكێتیی باسكردن دەبێت لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی و ئامادەكاریەكان بۆ كۆنگرەكە و شێوازی سەرخستنی كۆنگرە بەوردی قسەو باسی پێویستی لەسەر دەكرێت كە بڕیارە لە 27ی ئەم مانگە لە سلێمانی ببەسترێت.
بابەتی زیاتر