قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا لەعیراق کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاووتوێکرد

  2023-09-11 19:10      592 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاووتوێ کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتیش لەسەر پرسی بودجە و موچەی فەرمانبەران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە بە خێرایی کێشەکانی ناوخۆی هەرێم چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی و یەکدەنگییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان و کورد بە گشتی ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی جدی بووەتەوە، ئەگەر بە خێرایی نەتوانین بەسەر کێشە ناوخۆییەکاندا زاڵ بین، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە، هۆشداریشیدا تا دەرفەتی زیاتر لە دەست دەدەین، چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانیش قورستر و ئاڵۆزتر دەبن.
جێگری سەرۆک وەزیران راشیگەیاند ئامادەیە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و موچەی هاوڵاتییان هەرچی هەنگاو و ڕێوشوێنی پێویستە بیگرێتەبەر.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو