سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عیراق كرد
2023-06-08 22:40     824 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە عەبدولئەمیر شەمری، وەزیری ناوخۆی عیراق كرد.
لەدیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسكەری، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم و عیراق كرایەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی هەموو هاوكارییەكی بۆ هێزەكانی ناوخۆی عیراق دەربڕی و رایگەیاند، پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و سەقامگیریی ناوچەكە بەرپرسیارێتیی هەموومانە، بەردەوامیی هەماهەنگییەكانیش فاكتەری بەهێزبوون و هەنگاوی زیاترە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان و هەموو ئەوانەی ئارامیی وڵات دەخەنە مەترسییەوە.
بابەتی زیاتر