بەسەرپەرشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆبووەوە

  2023-06-08 18:32      940 جار بینراوە        کۆمێنت

بەسەرپەرشتی هەڤاڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک)، ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆبۆوە.

لەو کۆبونەوەیەدا کە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لەرێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئامادەیبوو، تاوتوێی ئەرکەکانی ئەم قۆناغە کرا لەچوارچێوەی نوێترین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

هەر لەکۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن و بەدواداچون کرا بۆ ئەدای کارەکانی سەرکردایەتی سلێمانی لەرووی رێکخراوەیی و ئیداریی و بوارە جیاکانەوە.

بەگفتوگۆی چڕ و پڕ و پەرۆشی بۆ خۆرێکخستنەوە و بوژاندنەوەی ریزەکانی یەکێتی لە سلێمانی، کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو