دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەردانی کەرکووک دەکات
2023-06-08 00:14     754 جار بینراوە      کۆمێنت
پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 7ی حوزەیران، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی شاری کەرکووکی کردو لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەلایەن ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتییەوە پێشوازی لێکرا.
لە درێژەی سەردانەکەیدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بەهاوڕێیەتی ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی سەردانی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیان کردو لەنزیکەوە لەچۆنیەتی کارکردن و هەنگاوەکانیان پرسیەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕین.
دواتر هەریەک لە ئاسۆ مامەندو دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەردانی گوندی هەیبەیان کرد و چاویان بە ژمارەیەک لە کەسایەتی هۆزو عەشیرەتەکان کەوت، سەرەڕای دووپات کردنەوەی گرنگی کەرکووک و پێکەوەژیان لە شارەکە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی کەرکووک وەک شارێکی کوردستانی کردو دووپاتیشی کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە خەبات دەکات لەپیناو کەرکووک و خزمەتکردنی کەرکووکییەکان.
لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا دەرباز کۆسرەت رەسول و ئاسۆ مامەند کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی بەهاوڕێیەتی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی لەناحیەی قەرەهەنجیر سەردانی لیوای یەکی وەزارەتی پێشمەرگەیان کردو ستایشی رۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان کرد لەپاراستنی کوردستان.
بابەتی زیاتر