ئاراس محەمەد ئاغا: یەکێتی ھەمیشە حزبی تێکۆشەران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانە
2023-06-07 23:49     555 جار بینراوە      کۆمێنت
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ٧ی حوزەیران، ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، بەھاوڕێیەتی ژمارەیەك فەرماندەی پێشمەرگە و کادرانی ناوچەکە، سەردانی گوندەکانی سێکانی گەورە و بچوکی کرد لە سنوری ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا، هەروەک سەردانی ژمارەیەک لە تێکۆشەران و کەسایەتی و پیاوماقوڵ و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە دێرینەکانی سنورەکەی کرد.
لە سەردانەکانیدا، لێپرسراوی مەڵبەند، ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئامادەبووان روونکردنەوە و رایگەیاند: هاتووین بۆ ئەوەی گوێ لە هاوڵاتیانی خۆمان بگرین و پێکەوە کاربکەین لەپێناو خزمەتکردنتان و پەرەپێدانی زیاتر ی کارەکانمان لە دەڤەرەکە.
ئاراس محەمەد ئاغا راشیگەیاند کە یەکێتی هەمیشە حزبی تێکۆشەران و قارەمانان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بووە، لەپێناو برەودان و پێشخستنی زیاتر دەبێ فراوانتر کاربکەین و گوێ لە دڵسۆزەکانمان بگرین و پێکەوە کاربکەین بۆ جێبەجێکردنی داواو داخوازییەکانی هاوڵاتیان و دابینکردنی مافەکانیان.
لە درێژەی سەردانەکانیدا لێپرسراوی مەڵبەند گوندەکانی دووبەردان و گولیجە و کانیڵانی بەسەرکردەوەو چاوی کەوت بە کەسایەتی و پیاوماقوڵان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و ژمارەیەك کادرو ئەندامانی یەکێتی ، لە نزیکەوە گویی لە گلەیی و گازەندەی کەسوکاری شەھیدان گرت و بەڵێنی جێبەجیکردنی داخوازییەکانیانی پێدان، ھەروەھا لە تەندروستی کەسایەتی و پیاوماقوڵانی پرسی و بەگرنگییەوە باسی خەبات و قوربانیدانیانی کرد و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی بۆ دووپاتکردنەوە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
بابەتی زیاتر