سلێمانی ئارەزوومەندانی موزیکی کۆکردەوە
2023-06-07 21:44     381 جار بینراوە      کۆمێنت
لەکەشێکی پڕ لەجوانی و موزیک، بەئامادەبونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق ئێوارە موزیکێکی رازاوە لەهۆڵی سینەما سالم لەسلێمانی بەڕێوەچوو.
گروپی «کۆڵن ڤیۆلین» توانی ئەدایەکی زۆرباش پێشکەش بکات و لەڕێی چەندین ئاوازی هەڵبژاردەوە بەموزیک سەرنجی میوانانی ئەو نمایشە لەشاری رۆشنبیری رابکێشێت، کارەکەش لەلایەن دامەزراوەی کەریمی عەلەکە سازکرابو.
لە کۆتایدا، خانمی یەکەمی عێراق، چەپکە گوڵی پێشکەشی ئەندامانی گروپەکە کرد و ستایشیکردن بۆ ئەو کارە هونەری و موزیکانەی پێشکەشیان کرد.
بابەتی زیاتر