هەڤاڵ ئاسۆ مامەند چەند گەڕەكێكی كەركوك بەسەر دەكاتەوە
2023-06-07 00:22     474 جار بینراوە      کۆمێنت
رۆژی سێ شەممە ٦-٦-٢٠٢٣ هەڤاڵ ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سەردانێكی مەیدانیدا لە شاری كەركوك چەند گەڕەكێكی شارەكەی بەسەر كردەوە.
لەو سەردانەیدا كە هەڤاڵ رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی، و بەڕێوەبەری شارەوانی و جێگری بەڕێوەبەری ئاوی كەركوك یاوەری بوون، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بە مەبەستی بەدواداچوون و گوێگرتن لە كێشەو داواكارییەكانی هاووڵاتییانی سنوورەكە، هەر یەكە لە گەڕەكەكانی شۆراو، سەرچنار، و پەنجا عەلی بەسەر كردەوە.
لەو سەردانەیدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد كە پەلە بكەن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان لە سنووری ئەو گەڕەكانەو هەوڵ بدرێت كە لە رووی چۆنایەتییەوە گرینگیان پێ بدرێت بە جۆرێك جێی رەزامەندی هاووڵاتییان بێت.
بابەتی زیاتر