تەڤگەری خۆبوون: دامەزراندنی یەكێتی لەبارودۆخێكی هەستیارو مێژوویی گەلەكەماندا رۆڵێكی مەزن و كاریگەری هەبوو

  2023-06-01 20:08      224 جار بینراوە        کۆمێنت

تەڤگەری خۆبوون لەقامیشلۆی رۆژئاوای كورستان پیرۆزبایی لەسەرۆكی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنن: دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارودۆخێكی هەستیارو مێژوویی گەلەكەماندا بوو، رۆڵێكی مەزن و كاریگەری هەبوو لەداگیرساندنی شۆِرشی نوێ و بەدیهێنانی ئازادی و مافە رەواكانی گەلەكەمان لەباشووری كوردستان.
راشیدەگەیەنن: بۆ ئاسوودەبوونی رۆحی سەرۆك مام جەلال و هەموو شەهیدەكانی رێگای ئازادی كوردستان هیوادارین یەكێتی هەر بەردەوام بێت لەنوێكردنەوەو پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی گەش و رووناك بۆ هەرێمی كوردستان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو