حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان: یەكێتی رۆڵی دیاری هەبووە لەبەدیهێنانی ماف و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان

  2023-06-01 19:56      148 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڵێن عەبدوڵڵا پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات
سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كورستان بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات و رایدەگەیەنێت: ئومێدەوارم ئەم بۆنەیە هاندەربێت بۆ بەهێزكردنی یەكێتی و پەرەپێدانی خەبات لەپێناو ماف و ئاواتە بەرزەكانی گەلەكەمان.
دەشڵێت: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەماوەی تێكۆشانیدا بەڕێبەرایەتی سەرۆك مام جەلال رۆڵی دیاری هەبووە لەبەدیهێنانی ماف و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان لەعیراقدا، ئێستاش یەكێتی هاوشانی حزبە كوردستانییەكان لەبەردەم بەرپرسیارێتی پەرەپێدانی دەستكەوتەكان و داكۆكیكردن لەمافە دەستوورییەكان و پاراستن و بەهێزكردنی كیانی هەرێمی كوردستان و حوكمڕانییەكی دادپەروەرانەدایە، ئەمەش لەم رەوشەدا كەباشووری كوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت بەندە بەڕێكەوتنێكی سیاسی پتەو لەنێوان حزبە كوردستانییەكان و بەرجەستەكردنی یەكڕیزیی كوردستانی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بۆ پەرلەمانی كوردستان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو