مەكتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی دەكات
2023-06-01 11:22     254 جار بینراوە      کۆمێنت
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی یەكێتی دەكات و رایدەگەیەنێت، لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەكانی قۆناغی ئێستامان.
دەقی پەیامەكە...
بە بۆنەی(٤٨)ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان..
بە بۆنەی (٤٨) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێزو ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەكانی قۆناغی ئێستامان و داكۆكیكردن لە مافەكانی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانمان و پتەوكردنی گیانی یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و چارەسەركردنی گیروگرفت و كێشەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین.. هەر سەركەوتوو بن..
بابەتی زیاتر