سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لەسەرۆكی یەكێتی دەكات
2023-06-01 11:13     305 جار بینراوە      کۆمێنت
بەرێز نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لەسەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات بەبۆنەی یادی (48) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتییەوەو رایدەگەیەنێت: "ئەم یادە ببێتە هاندەری تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان، بەتایبەتی پارتی و یەكێتی".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی دا لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی لەبەڕێزیان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
هەر لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاماژەدان بەخەبات و مێژووی یەكێتیی، خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال و پێگەو ڕۆڵی بەبیرهێنایەوەو هیوای خواست "ئەم یادە ببێتە هاندەری تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان، بەتایبەتی پارتی و یەكێتی".
بابەتی زیاتر