ئاراس محەمەد ئاغا ژمارەیەك كەسایەتی و تێکۆشەری كاكەییەكانی بەسەركردەوە

  2023-05-27 23:40      295 جار بینراوە        کۆمێنت

ئێوارەی رۆژی شەمە27-5-2023، ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بەھاوڕێیەتی وەفدێكی كادرانی دەڤەرەكە سەردانی ژمارەیەك تێكۆشەرو كەسایەتی دیاری كاكەییەكانی كرد لەگوندی وەردەك و بەشداری لەچەند پرسەیەكدا كرد.
لەمیانی سەردانەكاندا، ئاراس محەمەد ئاغا لەتەندروستی ئەو تێكۆشەرانەی پرسی و بەگرنگییەوە باسی خەبات و قوربانیدانیانی كردو هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەكی بۆ دووپاتكردنەوە.
لەبەشێكی تری سەردانەكانداو لەمیانی بەشداریكردنی لەپرسەكان ئاراس محەمەد ئاغا پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادەی كۆچكردوان و هیوای خواست دواكۆست و ناخۆشیان بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو