ئاسۆ مامەند پێشوازیی لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد
2023-05-26 11:18     182 جار بینراوە      کۆمێنت
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٥-٥-٢٠٢٣، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، پێشوازیی لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.
لەدیدارێکی دۆستانەدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ئامادەی بوون، ئاسۆ مامەند دوای بەخێرهاتنی سەید عەمار حەکیم و وەفدی ھاوڕێیی بۆ شاری کەرکوک، هەردوولا تەئکیدیان لەدۆستایەتیی هەماهەنگی نێوان هەردوولاو سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان کردەوەو رایانگەیاند: دەبێت پارێزگاری لەو دۆستایەتییە بکرێت و زیاتر پەرەی پێبدرێت.
لە درێژەی دیدارەکەدا، پرسی سیاسی، خزمەتگوزاری و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو، لەو رووەوە هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وتی: بوژانەوەی کەرتی ئابوری و بابەتی خزمەتگوزاری، پەیوەستە بە سەقامگیری سیاسی، هەتا پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاسایی و باش بێت، کەرتی ئابوری و خزمەتگوزاری باشترو خێراتر پێش دەخرێت.
دواتر سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە بە یاوەری ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چاویکەوت بە ژمارەیەک لە حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک نوینەری چین و توێژەکان و لە نزیکەوە گوێی لە پێشنیازو کێشەو داواکارییەکانیان گرت.
بابەتی زیاتر