شاناز ئیبراھیم ئەحمەد تۆری راگەیاندنی عیراقی بەسەرکردەوە

  2023-05-23 23:35      401 جار بینراوە        کۆمێنت

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق مۆزەخانەی میدیایی تۆری راگەیاندنی عیراقی بەسەرکردەوە و لە لایەن نەبیل جاسم بەرێوەبەری گشتی تۆڕەکە و مینا حلو بەرێوەبەری مۆزەخانەوەکەوە پێشوازی لێکرا.
خانمی یەکەمی عیراق بەشەکانی مۆزەخانەکەی بەسەرکردەوە کە ئەرشیفی سەرەتاکانی کارکردنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی عیراقی و ئامێرە تایبەتەکانی لەخۆ گرتبوو، لەگەڵ کۆی ئەو کارانەی بە خۆبەخشی بۆ تۆڕەکە کراون لەرووی وێنە و کاری میدیاییەوە.
هاوکات نەبیل جاسم بەرێوەبەری گشتی تۆری راگەیاندنی عیراقی، تابلۆیەکی بەڵگەنامەیی شارستانیەتی عیراقی پێشکەش بە خانمی یەکەمی عیراق کرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو