قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

  2023-05-23 15:08      121 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە ماکیسم روبین کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ناوخۆی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 23ی ئایاری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەسەر بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییەکان کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دروست بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە ناکۆکییەکان بەشێوەیەکی ریشەیی و لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بکرێن بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت. 
باسی لەوەش کرد دوای ساڵانێکی زۆر لە ناسەقامگیری و ناکۆکی، هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستییان بەسەقامگیری زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخی خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێت و پێکەوە کار بۆ گەشەپێدانی ئابوری بکەین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو