سەرۆک بافڵ: هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن
2023-05-23 13:26     280 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.
لەدیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێکرا و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن. پێویستە هەموومان میکانیزمێکی گونجاو و نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدۆزینەوە و بڕوامان بە سازان و پێکەوەیی هەبێت، ئەمەش ئەو هەنگاوە نیشتمانییەیە کە بەرەو ئاشتەوایی و سەقامگیریمان دەبات.
لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان بە ئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە گشتییەکان جەختیلێکرایەوە.
بابەتی زیاتر