وەفدێكی یۆنامی سەردانی یەكێتیی دەكات
2023-05-22 13:30     136 جار بینراوە      کۆمێنت
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22-5-2023، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی یونامی کە پێکهاتبوون لە بەرێزان ریکاردۆ رۆدریگێز بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێی کە پێکهاتبوون لە بەڕیزان (سیلڤی بلانشێر) راوێژکاری کاروباری هەڵبژاردن و (لێنارت نیکۆڵای ) راوێژکاری کاروباری سیاسی لە نوسینگەی یونامی لە هەرێمی کوردستان .
هەردوولا دواین پیشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد ، بەتایبەتیش گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەردوولا .
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد ووتیشی:چارەسەری گونجاو بۆ کورسی پێکهاتەکان بدۆزرێتەوە بۆ هەڵبژاردنیان بەبێ کەم کردنەوەی ژمارەی کورسییەکانیان .
بابەتی زیاتر