سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە

  2023-05-22 12:48      571 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتی رەهای خۆی بەكارهێنا تاوەكو دانیشتنێك لەپەڕلەمان بەڕێوەنەچێت كە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ بێت.
لە دەستپێكی دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانیشدا د.رێواز فایەق رایگەیاند:"بەپیی ئەو دەسەڵاتەی پێمدراوە بڕیارمدا بەدواخستنی دانیشتنەكە".
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی پەڕلەمان لەدەستپێكی دانیشتنەكەدا: لەپێناوی پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی كۆدەنگی هێزە سیاسییەكان بڕیارمدا ئەو دەسەڵاتە تاكانە، ڕەها، بێ قەید و شەرتەی، خۆم بەكاربهێنم، كە لەبڕگەی ٣ ماددەی ١٨ هاتووە و دەسەڵات دەداتە سەرۆكی پەڕلەمان بۆ (سەرۆكایەتیكردن- كۆتایی پێهێنان- دواخستن-دیاریكردنی رۆژی كۆبوونەوە)، بۆیە بڕیارمدا كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دواخەم بۆ كاتێكی تر تا بەرنامەیەكی تری كار.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو