بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق
2023-03-31 20:34     214 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکران و جەخت لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی کرایەوە بەشێوەیەک کە مافەکانی هەموولایەک پارێزراوبێت و دەستوور بنەمای کارکردن بێت.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە.
بابەتی زیاتر