شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەڵبەندی شارەزوور دەکات
2023-03-30 14:41     258 جار بینراوە      کۆمێنت
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/3/2023) شاڵاو کۆسرەت رەسول بە هاوڕێیەتی سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن سەردانی مەڵبەندی شارەزووریان کردو لەلایەن ئاسۆس عەلی لێپرسراوی مەڵبەندو کارگێڕو ئەندامان و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ستافی مەڵبەند شاڵاو کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق، هەنگاوەکانی یەکێتیی خستەڕوو.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکرا دەربارەی ژیانی حزبایەتی و ئەکتیڤکردنەوەی زیاتری ئۆرگانەکان، لەمڕووەوە لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و هەڤاڵانی ئامادەبوو گفتوگۆی وردیان کرد و راو سەرنجی پێویستیان ئاڵوگۆڕ کرد.
بابەتی زیاتر