هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لەهەولێر پێشوازی لە وەفدێكی یونامی كرد

  2023-03-30 12:46      224 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠-٣-٢٠٢٣، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كورستان لەشاری هەولێر لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە وەفدێكی یونامی پێكهاتبوون لە بەڕێزان موتسی مونیارادزی بەرپرسی بەشی كاروباری سیاسی لە یونامی ، لینارت نیكولای، عەزیز بەرزنجی راوێژكارانی سیاسی لە نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان .
لە دیداری نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێكرا، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداو ئەو كێشە هەڵواسراوانەی نێوان هەردوولا كە كاریگەری لەسەر رەوشی سیاسی و ئابوری و ئەمنی هەیە . 
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدی كردەوە كە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان خوازیاری چارەسەری هەموو كێشە و گرفتەكانە بەڕێگەی گفتوگۆ و لەیەكتر گەیشتن كە دواجار بەسوودو بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەوێتەوە، ووتیشی: یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ساڵانێكی زۆرەو زۆر دەمێك پێش بڕیارەكەی دادگای پاریس هەوڵی چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەدا، لەسەردەمی كابینەكەی حكومەتی مالیكی و كابینەكانی دوای ئەویش . 
هاوكات سوپاس و ستایشی رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكانی كرد بەتایبەتی هەوڵەكانی خاتوو جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق ، كە هەمیشە بەپەرۆشبووە بۆ چارەسەری ئاشتیانە و یاساییانەی كێشەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو