پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ یادی 89 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان

  2023-03-30 11:58      183 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێك ئاراستەی حزبی شیوعی دەكات و دەڵێت، هیوادارم بۆ قۆناغی ئایندەی خەباتی دیموكراسی و سیاسی باشتر ریزەكانتان یەكبخەنەوە و بەشداری كاراترتان هەبێت لە پرۆسەی سیاسی.
دەقی پەیامەكە: 
بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان  
بەبۆنەی یادی 89 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم‌. 
هیوادارم بۆ قۆناغی ئایندەی خەباتی دیموكراسی و سیاسی باشتر ریزەكانتان یەكبخەنەوە و بەشداری كاراترتان هەبێت لە پرۆسەی سیاسی و پێكەوە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانیتری كوردستان كار بكەین بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان تا هەرێمەكەمان بگەڕێتەوە سەر راستە ڕێگای ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و ئابوری.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو