ئاسۆ مامەند سەردانی چین و توێژەکان دەکات و لە گەڵیاندا بەربانگ دەکاتەوە

  2023-03-29 22:59      193 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە بەسەرکرنەوەکان

لە چوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیدا بۆ لای چین و توێژەکانی شارەکە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩-٣-٢٠٢٣ هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان بە یاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی و ستافی کۆمیتەی دووی کوردستان، لە گەڕەکی کوردستان سەردانی ژمارەیەک خێزانی کەم دەرامەتیی شارەکەی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە گیر و گرفتەکانیان گرت، هەروەک هاوکاری پێویستی کردن و بەڵێنیدا کە بەپێی توانا چارەسەری گیروگرفتەکانیان بکات بە تایبەت بابەتە خزمەتگوزارییەکان.

لە سۆنگەی هەستکردن بە پرسیارێتی و وەک خەسڵەتێکی دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە هەناوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە درووست بووە، بە لایەوە ئەرکە کە لەناو جەماوەردا بێ و لێیانەوە نزیک بێت، بە تایبەتیش لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، چونکە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەردەوام رووبەڕووی ستەم و نادادی بوونەتەوە و پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەی زیاتر هەیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو