بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ئەنجومەنی مەڵبەندی چەمچەماڵ كۆبووەوە
2023-03-28 22:45     235 جار بینراوە      کۆمێنت
هەڤاڵ ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨-٣-٢٠٢٣، سەردانی مەڵبەندی (١٢)ی رێكخستنی چەمچەماڵی كردو لە لایەن هەڤاڵان رێبوار جاف لێپرسراوی مەڵبەند و سەركەوت شەهید حەمە غفور ئاغجەلەری ئەندامی سەركردایەتی و هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندەوە، بە گەرمی پێشوازیی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكیدا كە لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی چەمچەماڵ كە هەڤاڵان رێبوار جاف و سەركەوت شەهید حەمە غفور ئاغجەلەری ئامادەی بوون، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئێستای عیراق و هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد بە یەكڕیزی و یەكگرتوویی دەتوانین بەرگری لە مافەكانمان بكەین و خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان كوردستان بكەین.هەڤاڵ ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەڵبەندی (١٢)ی رێكخستنی چەمچەماڵی كرد، و لە لایەن هەڤاڵان رێبوار جاف لێپرسراوی مەڵبەند، و سەركەوت شەهید حەمە غفور ئاغجەلەری ئەندامی سەركردایەتی و هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندەوە بە گەرمی پێشوازیی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكیدا كە لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی چەمچەماڵ كە هەڤاڵان رێبوار جاف و سەركەوت شەهید حەمە غفور ئاغجەلەری ئامادەی بوون، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئێستای عیراق و هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد بە یەكڕیزی و یەكگرتوویی دەتوانین بەرگری لە مافەكانمان بكەین و خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان كوردستان بكەین.
بابەتی زیاتر