ئەمڕۆ لەبارەگای مەڵبەندی شەشی سۆران كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەڵ ستافی مەڵبەندی ڕێكخستندا بەڕێوەچوو

  2023-03-28 20:42      277 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨/٣/٢٠٢٣ هەڤاڵان ڕزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، فەیسەڵ كەریم خان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ئامادەبوونی زوبێرعوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران لە دوو كۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ جێگرانی مەڵبەند و لێپرسراوی بەشەكان و لێپرسراوی كۆمیتەكانی سنوری مەلبەندی سۆران  دواتر لەگەڵ ئۆڕگان و ڕێكخراوەكان و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامان و ڕێكخراوەكانی ژنان و ئازادی لاوان و خوێندكاران كۆبوونەوە.
‎‏‎لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێداچوونەوە و رێكخستنەوەی ئۆرگانە حزبییەكان و خزمەتكردنی خەڵكی ئەو سنوورە كراو تەئكیدكرایەوە كە ئەم دەڤەرە گرنگی تایبەت و پڕ بایەخی هەیە لە مێژووی قوربانیدان و سەروەرییەكانیان لە شۆڕشی نوێ بەرپرسیارێتی دەخاتە سەرشانمان كە ھەموو ھەوڵێك بدەین بۆ خزمەتكردنی خەڵكی تێكۆشەری سنورەكە، چونكە لای ئێمە ئەم سنوورانە بزوێنەری شۆڕش و قەڵای پشتیوانیی یەكێتین.

‎لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەڤاڵانی  بەشداربوو دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو، جەختیان لە گرنگی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كردەوە بۆ سنورەكەیان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو