سەرۆک بافڵ ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکەی جێندرێس دەکات
2023-03-22 12:22     218 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکیدا بۆ کۆمەڵکوژییەکەی جێندرێس کە چوار شەهیدی لێکەوتەوە ئیدانە دەکات.
دەقی پەیامەکە..
بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.
ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەت دەكەینەوە.
پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییەكان دەكەین و هاوبەشی ئەم ماتەمە نیشتمانییەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر