بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەرو کارمەندانی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان دەکات
2023-03-19 12:15     172 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووس و کارمەندانی دەنگی گەلی کوردستان
لە ٤٤ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی گەلی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شانازی بە مێژووی درەوشاوەی دەنگی گەلی کوردستانەوە دەکات کە لە رۆژگاری سەختی خەباتدا وێستگەیەکی گرنگی جۆشدانەوەی گیانی کوردایەتی بوو و لە سەروەختی راپەڕینیشیدا، بزوێنەری شۆڕشگێڕان بوو لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و سەرفرازی.
هیوادارم هەڵگر و پارێزەری ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییەبن و لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا هاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەکان، ئەرکەکانتان بەجێبهێنن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر