ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کارگێڕو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێر کۆبوونەوە

  2023-03-18 20:01      150 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٨/٣/٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کارگێڕو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵانی ئامادەبوو کورتەیەکیان لەبارەی دوایین بڕیارەکانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی خستەڕوو، گفتوگۆ کرا لەبارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتیی و هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب، خستنەوەگەڕی هەوڵ و تواناکان و هەنگاونان بۆ باشتر کارکردنی ئۆرگانەکان.
هەڤاڵانی بەشداربوو دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو، جەختیان لە گرنگی هەولێر کردەوە هەمووان هاوڕا بوون کە دەبێت بایەخی زیاتر بە هەولێر بدرێت و خزمەتی زیاتری خەڵکی هەولێر بکرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو