بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمیی بۆ شەهیدبوونی شەڕڤان كۆبانێ و هەشت هەڤاڵی دیكەی دەردەبڕێت
2023-03-17 23:48     159 جار بینراوە      کۆمێنت
شەهیدبوونی فەرماندە (شەڕڤان كۆبانێ) فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری رۆژئاواو هەشت هەڤاڵی تری، لە دڵەوە نیگەرانی كردین.
شەهید شەڕڤان و یەكینەكانی دژەتیرۆر (YAT) رۆڵێكی كاریگەریان گێڕا لەڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا و خاكی پیرۆزی كوردستانیان لە دەستی رەشی تیرۆر پاراست و مێژوویەكی پڕ لەسەروەرییان تۆماركرد.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیەوە دەكات كە هێزەكانی دژەتیرۆر (CTG) هاوشانی یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا لەپێناو پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا خەباتیان كردووە و داستانی قارەمانانەیان تۆماركردووە.
پرسەو هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی هەڤاڵ مەزڵوم كۆبانێ، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، یەكینەكانی دژەتیرۆرو سەرجەم خەڵكی كوردستان بەتایبەت هاونیشتمانیانمان لەڕۆژئاوای كوردستان دەكەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
رۆحی هەڤاڵان شادبێت و دروود بۆ گیانی شەهیدانی رێگای ئازادی
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر