بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیەو بەهەمووشێوەیەك پێوەی پابەندین
2023-03-16 18:29     208 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق.
لەدیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لەبەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بەڕێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەهەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناو كۆتاییهێنان بەناكۆكییەكان و وتی، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامەو دەمانەوێت بەئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین. وتیشی، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیەو بەهەمووشێوەیەك پێوەی پابەندین.
بابەتی زیاتر