بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، چاویکەوت بە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق
2023-03-15 21:47     146 جار بینراوە      کۆمێنت
لایەنێک لە دیدارەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی چاویکەوت بە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا و بەردەوامی گفتوگۆکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان جەختیلێکرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێم و هەنگاوەکان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان روونکردەوە و رایگەیاند، بۆ هەمووان ئاشکرایە ئێمە باوەڕی نەگۆڕمان بە کاری پێکەوەییە. ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و هەموو هەوڵێک لەو پێناوەدا دەدەین.
بابەتی زیاتر