دیداری سلێمانی ئاڵنگارییەكانی عیراق و ناوچەكە دەخاتەڕوو
2023-03-15 12:35     231 جار بینراوە      کۆمێنت
بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی باڵای سیاسی و رۆژنامەنوس و چالاكوانان و بیرمەندو پسپۆڕو شارەزاو بڕیاربەدەستانی ناوچەكەو جیهان، حەوتەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەستیپێكرد.
دیارترین ئەو كەسایەتییانەی بەشداری لە دیدارەكەدا دەكەن بریتیین لە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق و جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق.
دیداری سلێمانی رۆژانی 15 و 16ـی ئادار لەلایەن پەیمانگای لێكۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان (IRIS) لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەدەبرێت و لە ماوەی دوو رۆژی دیدارەكەدا، كەسانی بیرمەندو پسپۆڕو شارەزاو بڕیاربەدەستانی ناوچەكەو جیهان كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسە هەرە دیارە ناوچەییەكانی جیهان و خستنەڕووی بیروبۆچوونەكانی ئێستاو ئەو خاڵانەی جێی ناكۆكین.
دروشمی ئەمساڵی دیدارەكە بریتییە لە، “پاش 20 ساڵ، عیراق و ناوچەكە لە نێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان”ـداو دەبێتە گەورەترین چالاكیی سیاسی لە شاری سلێمانی.
بابەتی زیاتر