بافڵ جەلال تاڵەبانی : سەرکەوتنی سیاسیی یەکێتی بەرهەمی یەک بڕیاری سەرکردایەتییە

  2023-03-14 22:45      137 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ  سێشەممە(١٤/٣/٢٠٢٣) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی كۆبۆوە.
ئەنجومەنی سەركردایەتی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا كە لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی سازكرا، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی كارەساتی هەڵەبجە كە تاوانێكی بێ وێنەی ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس بوو دژ بە گەلەكەمان و ناردنی درود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كارەساتەكە و سەرجەم شەهیدانی كوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆڕاگری پارێزگاكە كرد بە بۆنەی بڕیاری بەرەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگای (١٩)هەمین لە عێراقدا، دەستخۆشی لە حكومەتی ئیتیحادی كرد كە رەمزیەتی ئەم بڕیارە قەرەبوویەكی مەعنەوییە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی شارەكە و هاندەریشە تاوەكو لە هەموو ئاستەكان قەرەبووی ئاوەدانكردنەوە و ساڕێژكردنی برینەكانی هەڵەبجە بكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق كرا، بە تایبەت پەیوەندی روو لە گەشەكردوی یەكێتی لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی كوردستان و بەغدا، لەم بارەیەشەوە هەڤاڵ بافل سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بە سەركەوتنی سیاسەتی یەكێتی لە ئاستی كوردستان و عێراق كرد كە بەرهەمی یەك هەڵوێستی و یەك بڕیاری سەركردایەتییە و بۆتە راستییەكی حاشاهەڵنەگر لای دۆستەكانی یەكێتی لە ناوەوە و دەرەوەشدا.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر كاروباری رێكخراوەیی ئۆرگانەكان و رێوشوێنی پێشخستنیان، كرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو