بەئامادەبونی ئاراس محەمەد ئاغا یادی ھەشتی مارس لە پارێزگای موسڵ بەرز راگیرا
2023-03-08 14:39     224 جار بینراوە      کۆمێنت
بەئامادەبونی ئاراس محەمەد ئاغا یادی ھەشتی مارس لە پارێزگای موسڵ بەرز راگیرا
بەبۆنەی ھەشتی مارس (رۆژی جیھانی ژنان) لە بارەگای مەلبەند و بەئامادەبونی ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی موسڵ وکادرانی مەلبەند و ژمارەیەکی بەرچاوی ژنانی پارێزگای موسڵ مەراسێمیك بەو بۆنەوە بەرێوەچوو
لەمەراسیمەکەدا ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەلبەند وێرای پیرۆزبایی خۆی بە ژنان راگەیاند ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانی لە بەدیھێنانی خواست و داواکانیان دەکەین.
لە درێژەی وتەکەیدا لێپرسراوی مەلبەند وتی : رۆژی ھەشتی مارس ھەمو ساڵێک بە رۆژی جیھانی ژنان دانراوە، کە رۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا، لەم بۆنەیەدا وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردستان، ھاوکات ژنان لە سهردهمی خهباتی چیای و خهباتی شارستانی رولێکی گرنگی ههبووە، بۆیەش سهروك مام جهلال و یەکێتی نیشتمانی كوردستان گرنگیەکی تایبهتی دایتە ژنان و ههمیشە پشتیوانیان بووە لە کارەکانیان لە گشت بوارەکاندا. لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا چەندین چاڵاکی جۆراوجۆر بۆ ژنانی پارێزگاکە بەرێوەچوو
بابەتی زیاتر