شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: نەبەردییەکانی جەماوەری سلێمانی گوڕوتینی زیاتری دا بەڕاپەڕینی شارو شارۆچکەکانی تری کوردستان

  2023-03-07 19:17      209 جار بینراوە        کۆمێنت

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی شاری سلێمانی بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت: نەبەردییەکانی جەماوەری سلێمانی لەکۆتاییهێنان بەحوکمی رژێمی لەناوچوو و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی گوڕوتینی زیاتری دا بەڕاپەڕینی شارو شارۆچکەکانی تری کوردستان.

دەقی پەیامەکە…

٧ی ئازار، سیمبولی بەگژداچوونەوە و هەڵمەت بردن، ئەو رۆژەی تۆڵەی چەندین ساڵەی سەرکوتکردن و چەوساندنەوەی رۆڵەكانی گەلەكەمانی لە رژێمی لەناوچووی بەعس کردەوە.
نەبەردییەکانی جەماوەری سلێمانی لەکۆتاییهێنان بەحوکمی رژێمی لەناوچوو و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی گوڕوتینی زیاتری دا بەڕاپەڕینی شارو شارۆچکەکانی تری کوردستان و هێنانەکایەی بەهاری ئازادی. 
لەیادی ٣٢ساڵەی ئەو شۆڕشە جەماوەرییە بەرفراوانەدا، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی راپەڕین دەنێرین و پەرۆشی خۆمان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەڕین و هێنانەدی ماف و هیوا و داخوازییەکانی گەلەکەمان لەخۆشگوزەرانی و ئاوەدانی دووپات دەکەینەوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو