دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی حکومەت و پەرلەمان کۆدەبنەوە

  2023-02-22 17:07      272 جار بینراوە        کۆمێنت


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٢/٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ بۆردی حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و وەزیرەکانی یەکێتیی ئامادەی بوون، هەڤاڵان دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی کورتەیەکیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان، هەڵوێست و هەنگاوەکانی یەکێتیی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و جەختیان لەوە کردەوە کە یەکێتیی لەپێناو مافەکانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر.

کۆبوونەوە بە گفتوگۆی هەڤاڵانەی بەشداربووان و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەگەرو پێشهاتەکان کۆتایی هات، هەمووان هاوڕا بوون کە یەکێتییەکی یەکدەست و یەکگوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەکان ببێتەوە و زاڵ بێت بەسەر کێشەو گرفتەکان و هەنگاو بنێت بۆ کۆتایی هێنان بە قۆرخکارییەکان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو