بۆرژوازی

  2023-02-21 09:43      617 جار بینراوە        کۆمێنت
بۆرژوازی

 

لە بنەڕەتدا وشەیەکی فەرەنسییە، لە شارە گەورەکانی سەردەمی چاخی ناوەڕاستدا بە چینی بازرگان و ئەو خاوەن کارانە دەوترا کە پێگەیەکی مامناوەندیان هەبوو لەنێوان چینی خانەدانەکان و کرێکاراندا.
لەگەڵ هەرەسهێنانی کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتیدا، بۆرژواکان جڵەوی کاروبارە ئابووری و سیاسییەکانیان گرتەدەست و سوودیان لە سەرهەڵدانی چاخی پیشەسازی وەرگرت، تا وایلێهات بوونە خاوەنی سامانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و خانووبەرە، ئەوەش بووەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی میللی لەدژیان، لەڕێی دەستبەسەراگرتنی سامانی ئابووری و دەسەڵاتی سیاسییانەوە.
بۆرژوازی لای سۆشیالیست و کۆمۆنیستەکان، چینی سەرمایەداری چەوسێنەر دەگەیەنێت لەو حکومەتە خۆرئاواییانەی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانیان بەدەستەوەیە.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی RTی روسیا
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

شۆڤێنیزم 2023-04-22 11:48
سیۆکراسی 2023-03-22 10:28
بیرۆکراسی 2023-01-30 20:13

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو