سەرۆک بافڵ: هەوڵەکانی رابردوومان ئەنجامی ئەرێنی هەبووە
2023-02-14 10:00     230 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و هاریکاری زیاتری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەهێزترکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرئەنجامی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرد و رایگەیاند، هەوڵەکانی رابردوومان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری هەبووە و دەبێت لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی تیرۆر بوەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە.
هەروەها سەرۆک بافڵ سوپاسی دەستەی حەشدی شەعبی کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و بەهاناوەچوونیان.
بابەتی زیاتر