قوباد تاڵەبانی: کەرکوک بەشێکی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانەو هەرگیزاو هەرگیز دەستبەرداری نابین
2023-02-09 12:19     218 جار بینراوە      کۆمێنت
لەساڵیادی مورافەعە مەزنەکەی سەرۆک مام جەلال-دا" قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: هەموو کات وتوومەو دەیڵێمەوە؛ بۆ ئێمە کەرکووک بەشێکی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە و هەرگیزاو هەرگیز دەستبەرداری نابین.
لەساڵیادی مورافەعە مەزنەکەی سەرۆک مام جەلال-دا، کە بیرهێنانەوەیەکی مێژوویی و سەلمێندراو بوو بۆ چەسپاندنی نەخشەی کوردستانەکەمان، ئەمڕۆ ٢/٩ سەردانی شاری کەرکوکی بابەگوڕگڕم کرد.
یەکەم دیدارم لەگەڵ ژمارەیەک کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی چەند شەهیدێکی نەمر بوو کە بە خوێنی شەهیدانمان سنوری کوردستانمان نەخشێندراوە.
هەموو کات وتوومە و دەیڵێمەوە؛ بۆ ئێمە کەرکووک بەشێکی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە و هەرگیزاو هەرگیز دەستبەرداری نابین.
بابەتی زیاتر