وەفدێکی یەکێتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات
2023-02-06 17:04     246 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە سەردانەکە
ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی شوبات، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان سالار سەرحەدو جەزای سەید مەجید ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی پەیوندییەکان و مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی بەمەبەستی پیرۆزبایی(29)ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە سلێمانی سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد.
لەو سەردانەدا وەفدەکە نامەی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی یەکێتییان گەیاندە یەکگرتووی ئیسلامی و جارێکی تر هیوایان خواست ئەو یادە ببێتە هەوێنی قووڵبونەوەی زیاتری تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەماندا.
بابەتی زیاتر