‎سەرۆك بافڵ بۆ سەڵاحەدین بەهادین: هیوادارم ئەم یادەتان دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی

  2023-02-06 10:24      80 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پەیامێك ئاراستەی ئەمیندار و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی حزبەكە دەكات.

لە پایامەكەی سەرۆك بافڵ بۆ یەكگرتووی ئیسلامی هاتووە، "هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە خۆشەویستەكەمان. "لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا هاتووە، "ئەركی هەموولایەكمانە بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە جیاوازییەكانمان خەبات بۆ مافەكانی كورد بكەین و پێكەوە كوردستان بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر ئاڕاستە بكەین".‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی هەر لە پەیامەكەیدا دەڵێت،  "بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی ئێوە، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو